کاروانی ئێران لە یارییەکانی پارائاسیایی ناگۆیا بە بەدەستهێنانی پلەی شەشەم گەڕایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447680-کاروانی_ئێران_لە_یارییەکانی_پارائاسیایی_ناگۆیا_بە_بەدەستهێنانی_پلەی_شەشەم_گەڕایەوە
کاروانی وەرزشیی ئێران بە بەدەستهێنانی ١٠٢ میدیالیای ڕەنگاوڕەنگ کۆتایی بە کاری خۆی لە یارییەکانی پارائاسیایی ناگۆیا هێنا و پلەی شەشەمی لە خشتەی ڕیزبەندیی میدالیایی ئەم ڕکابەریانە بۆ خۆی مسۆگر کرد.
(last modified 2026-10-24T15:37:13+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2026 18:06 Asia/Tehran
  • کاروانی ئێران لە یارییەکانی پارائاسیایی ناگۆیا بە بەدەستهێنانی پلەی شەشەم گەڕایەوە

کاروانی وەرزشیی ئێران بە بەدەستهێنانی ١٠٢ میدیالیای ڕەنگاوڕەنگ کۆتایی بە کاری خۆی لە یارییەکانی پارائاسیایی ناگۆیا هێنا و پلەی شەشەمی لە خشتەی ڕیزبەندیی میدالیایی ئەم ڕکابەریانە بۆ خۆی مسۆگر کرد.

 

 کاروانی ئێران بە بەدەستهێنانی ٢٦ میدالیای زێڕ و ٣٦ زیو و ٤٠ برۆنز، سەرجەم کۆی میدالییەکانی خۆی گەیاندە ١٠٢ میدالیا و پلەی شەشەمی پێنجەمین خولی یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠٢٦ی ئایچی ناگۆیا لە ژاپۆنی بە خۆی تەرخان کرد. بەپێی خشتەی کۆتایی میدالیاکان، چین پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، ژاپۆن بوو بە دووەم، هەروەها ئۆزبەکستان پلەی سێهەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.  هیندستان پلەی چوارەم و کۆریای باشووریش پلەی پێنجەمی بەدەست هێنا. بەم شێوەیە کاروانی ئێران بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ١٠٠ میدالیا، دۆسیەی بەشداریی خۆی لە یارییەکانی پارائاسیایی ئایچی ناگۆیا داخست و چووە ڕیزی وڵاتە پاڵەوانەکانی کیشوەری ئاسیا.