هه‌ڵوێستی ترامپ به‌رامبه‌ر به کورد نادیاره
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە کاردانه‌وه‌ی به هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری نوێی ئه‌مه‌ریکا نیشان دا و وتی : هه‌ڵوێستی ناوبراو سه‌باره‌ت به کورد هێشتا ده‌رنه‌که‌وتووه.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس ، سەعدی ئەحمەد پیرە له وتووێژ له گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی رووداودا ڕایگەیاندووە :"ترامپ ئەزموونی سیاسی نییە، بۆیە وەک سندووقێکی رەشە و نازانین هەڵوێستی بەرامبەر کورد چۆن دەبێت، بەڵام پێشووتر لێدوانی ئەرێنی لەبارەی کورد داوە".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی : بردنەوەی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا جیهانی تووشی شۆک کرد، چونکە هەموو پیشبینییەکان بۆ ئەوە بوون هیلاری کڵینتۆنی رکابەری بجێتە کۆشکی سپییەوە. کورد کە خۆی بۆ ئەوە ئامادە کردبوو سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا کڵینتۆن بێت، ئێستا دەڵێن: ترامپ وەک سندووقێکی رەش وایە و جارێ نازانین بۆ کورد چی لە هەگبەدایە.
د. دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی سەنتەری مێری، کە چاودێرێکی وردی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بووە، دەڵێت، گرنگە کورد بە لۆبیەکی بەهێزەوە کار لەسەر تیمە تازەکەی دەوروبەری سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بکات، چونکە ئەوان مادەیەکی خامن و ئاسانتر دەتوانرێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانمان دا هاوتەریب بکرێن.