ئەڵمانیا راهێنەرانی سەربازی لە هه رێمی کوردستان زیاد دەکات
پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی راهێنەرانی سەربازی لە هه رێمی کوردستان بۆ 13 مانگی تر درێژ دەکاتەوە و بڕیاریش دەدات کە ژمارەی راهێنەرانی سەربازی زیاتر بکات.
دوێنێ پەرلەمانی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکی ئاسایی خۆی دەنگی لەسەر درێژکردنەوەی مانەوە و کارکردنی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا لە هه رێمی کوردستان بۆ 13 مانگی تر دا، هەروەها بە زۆرینە دەنگی لەسەر زیادکردنی ژمارەی راوێژکارانی سەربازی لە 100 راوێژکار بۆ هەزار و 200 سەرباز دا.
هەروەها پەرلەمانی ئەڵمانیا حکوومەتی ئەو وڵاتەی سەرپشک کرد بۆ رەوانەکردنی راهێنەرانی زیاتر بۆ هه رێمی کوردستان ئەگەر پێویست بکات بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و بڕی 133 ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆشی وەک خەرجی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان دوای پەسندکردنی لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە تەرخان کرد.
ئەڵمانیا یەکێکە لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به ناو دژ بە داعش بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا کە لە ئابی 2014 دوای فراوانبوونی هێرشەکانی داعش لە عێراق و سووریا دروست بوو.