درێژەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i263668-درێژەی_ناڕەزایەتی_مامۆستایانی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
مامۆستایانی ناڕازیی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، دەستێوەردانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ماموستایانی ئەم ناوچەیە داوا کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2016 09:23 Asia/Tehran
  • درێژەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی  هەرێمی کوردستانی ئێراق

مامۆستایانی ناڕازیی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، دەستێوەردانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ماموستایانی ئەم ناوچەیە داوا کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا  ڕوژی شەممە هەزاران کەس لە  مامۆستایان و خوێندکارانی ناڕازی هەرێمی کوردستانی ئێراق  لە سلێمانی بە کۆبوونەوە لەبەردەم  نووسینگەی  پەرلەمانی ئێراق و دانی بەیاننامەیەک، داوای سەرنج دانی بەغدا بە گرفتەکانی ماڵی مامۆستایان و لێکدانەوەی ڕەوشی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی ئێراقیان کرد .

بەرلەمەش  مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاند بوو  مووچەی شەش مانگەیان هێشتا نەدراوە.

ئارام شێخ محەممەد  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق دوای وەرگرتنی بەیاننامەی مامۆستایانی  هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە وتی : پەرلەمانی ئێراق پڕۆژە بڕیارێکی ئامادە کردووە کە بە پێی ئەوە  ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڵێنەکانیان بۆ ڕادەست کردنی  لە مانگ دا 550 هەزار بەرمیل نەوت  جێ بەجێ نەکەن، دەوڵەتی بەغدا ناچار دەبێ  دەست بداتە هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارێزگەکان  .

بەپێی پڕۆژە بڕیاری دەوڵەتی ئێراق، بە ڕادەست کرانی لە مانگ دا  550 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانی ئێراق،  دوڵەتی بەغدا سەتی حەڤدەی بودجەی  هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕەوانەی هەولێر دەکات.

ناڕەزایەتیی سنفی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە حاڵێکدا بووەتە گرفتێکی  ئاسایشی   کە قەیرانی ئابووری لەم ناوچەیە لەئەنجامی نەبوونی ڕوونکردنەوە لە داهاتی نەوت، شەڕ لەگەڵ داعش  و ناکۆکی لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا، زۆرتر لە هەر کاتێکی دیکە زەق بووەتەوە.