بارزانی : هاریکاری ئەرتەش و پێشمەرگە هۆکاری سەرکەوتن بەسەر داعشدایە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بە هەوڵی هەولێر بۆ یارمەتی دانی ئێزدیەکان جەختی کردەوە : هاریکاریی ئەرتەشی عێراق و هێزەکانی پێیشمەرگە ، سەرکەوتن بەسەر داعشی لێکەوتەوە .
بەپێی راپۆرتی ئیسنا و بە گوێرەی نوسینی رۆژنامەی میسریی ئەلیەوموسابیع ، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداری داگلاس سۆلۆمۆن باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و شاندی هاوڕێی ، رەزامەندیی خۆی نیشان دا بە هاریکاری و هاواهەنگیی هێزە کانی پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراق و گوتی : هاریکاریی دوو لایەن هۆکاری سەرەکیی مسۆگەربوونی زۆرێک لە سەرکەوتنەکانە لە شەڕی دژی گروپی ترۆریستیی داعش .
هەروەها دوو لایەن لە بارەی قۆناخی دوای نەمانی داعش لە موسڵ و گۆڕانکاریەکانی ئاسایشی و سیاسیی نێوان هەولێر و بەغدا وتووێژیان کرد .
سۆلۆمۆنیش لەم دیدارەدا وێڕای پێرۆزبایی کردنی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییانەی پێشمەرگە لە دەڤەری باکووریی هەڵمەتی رزگارکردنی موسڵ هیوای خواست هاریکاری و هاواهەنگی بنەمای پەیوەندیی ستراتژیکیی نێوان هەولێر و بەغدایە لە بەشی ئاسایشی دا .
باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق لە درێژەی ئەم دیدارەدا جەختی کردەوە: واشگتۆن رێز دەگرێ لە ئاستی هاریکارییەکانی نێوان ئەرتەشی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە .
بارزانی بە بۆنەی یەکەم ساڵهاتی رزگارکرانی شاری شەنگاڵ ئاماژەی کردە کوێرەوەریەکانی ئێزدیەکان و گوتی : سەرکردایەتیی سیاسیی کورد جەخت دەکاتەوە لەسەر داکۆکی لە ئیزدیەکان و ئەمڕۆ ئێمە شێلگیرانە هەوڵ ئەدەین ئێزدیەکان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن و هەولێرو پێشمەرگە هەمیشە داکۆکییان لێدەکەن .
.