نوێنەری یەکێتی: داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم زیاتر لە ٩٩٨ ملوێن دۆلارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i263965-نوێنەری_یەکێتی_داهاتی_مانگانەی_نەوتی_هەرێم_زیاتر_لە_٩٩٨_ملوێن_دۆلارە
نوینەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان (یەکێتی) لە پەرلەمانی ئێراق، ڕایگەیاند ؛ داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٩٩٨ ملوێن دۆلارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2016 06:44 Asia/Tehran
  • نوێنەری یەکێتی: داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم زیاتر لە ٩٩٨ ملوێن دۆلارە

نوینەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان (یەکێتی) لە پەرلەمانی ئێراق، ڕایگەیاند ؛ داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٩٩٨ ملوێن دۆلارە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "محەممەد عوسمان" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی "عەینولعەراق نیوز" وتیشی: دیار نییە داهاتیی نەوتیی هەرێم لە کوێ خەرج دەبێ. ناوبراو وتی: پارتی بارزانی ئێستاکە زاڵە بە سەر هەموو کارو باری ئابووری و دراوی هەرێمی کوردستان و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەتوانێ قەیرانی دراوی و کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکات.
ناوبراو پێی داگرت کە تەنیا بە نیوەی داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێمی کوردستان موچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم بە تەواوەتی دابین دەکرێ.