نوێنەری کوردی پەرلەمانی ئێراق: هەولێر دەستی گرتووە بەسەر مووچەی ژمارێک لە فەرمانبەران
نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێراق وتی : حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی داگرتووە بەسەر مووچەی نێردراو لە لایەن بەغدا بۆ ژمارێک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان .
عادل نووری ، حکومەتی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کردووە کە مووچەی ژمارێک لە فەرانبەرانی هەرێم لەوان سنوورڤانان و ئەفسەرانی باڵا کە لەلایەن بەغداوە دەدرێت، رادەگرێ .
ئەم نوێنەرە سەربەخۆیەی کوردی پەرلەمانی ئێراق وتی : هەرێم لە کاروباری ئابووری و خزمەتگوزاری بە شارومەندان، تووشی شکستی گەورە بووە و هەموو کاربەدەستانی دەوڵەیتش لەم بوارە بەرپرسن.
ناوبراو وتیشی کە مووچەی ژومارێک لە فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغدا، بەشێوەی ڕێک و پێک و بێ وەدرەنگ کەوتن دەدرێت، لەوان ئەفسەرانی باڵا و فەرمانبەران و هێزی سنوورڤان بەڵام حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر ئەم مووچەیەداگرتووە و ئامادە نییە بیدا بە فەرمانبەران .