نەیارەتی بەغدا بەرامبەر ناردنی چەکی کەنەدایی بۆ هەرێمی کوردستان
کاربەدەستانی کەنەدایی ڕایانگەیاند دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق بە ناردنی چەک لە کەنەداوە بۆ هەرێمی کوردستان نەیارەتی دەکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە ئۆتاوا سیتیزن، جاستین ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا مانگی فڤرییە ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەی ناردنی چەکەمەنی سەربازی بەرگریکارانە بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراقە.
هێشتا ناردنی چەک ئەنجام نەبووە و کاربەدەستانی کەنەداش نەیانوتووە کە ئەم بڕیارە چ کاتێک جێبەجێ دەکرێت .
کاربەدەستانی کەنەدایی ڕوژی چوارشەممە وتیان چەک نەنێردراوە بۆ کوردەکان لە هەرێمی کوردستان چونکە دەوڵەتی ناوەندی ئێراق لەگەڵ هەناردەی ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە ئەمەش لە حاڵێکدایە کە چەکی دیکەی وڵاتانی بیانی کە بۆ کوردەکان نێردراوە بەپێی ڕەزامەندی دەوڵەتی بەغدا بووە .
بەهەر حاڵ ناردنی چەک لە لایەن کەنەدا بۆ هێزی پێشمەرگە لە دوو ساڵی ڕابردوو کێشەی زوری لە کەنەدا لەسەر بووە .