هەڵوێستی دوو حزبی ئیسلامخوازی هەرێم لەسەر پەیامەکەی بارزانی
دوو حزبی ئیسلامخوازی هەرێمی کوردستانی عێراق ، پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمیان بە ئەرێنی نرخاند و پێشوازیان لێکرد .
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌ی شه‌وی رابردووی مه‌سعود بارزانی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، په‌یامه‌که‌ی بارزانی به ههنگاوێکی ئیجابی و به ئاراسته‌ی دروستی ده‌زانن و هیوادارن ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی پێویست بۆ کێشه و ئاڵۆزیه‌کانی هه‌رێم و هه‌نگاوی کرداره‌کی به‌دوا دابێت.
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌م له راگه‌یه‌ندراوێکدا راشیگه‌یاندووه: داواکارین له هه‌موولایه‌ک به‌تایبه‌تی پێنج لایه‌نه سیاسیه‌که هه‌رچی زووتره گفتوگۆکانی نێوانیان ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه بۆ گه‌یشتن به میکانیزم و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌رێکردنی قۆناغه‌که و رزگاکردنی هاوڵاتیانی کوردستان له‌م نه‌هامه‌تی و خراپی باری گوزه‌رانه‌ی که پێوه‌ی ده‌ناڵێنن".ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سیاسیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان رایگه‌یاند، پێیان باشه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا په‌یامه‌که‌ی بارزانی بکه‌نه ده‌روازه‌یه‌ک بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان.
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا لەسەر چارەسەری بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە سەرۆکی پەرلەمان بگۆڕدرێت، کەسێک لە جێگای ئەو بکەن بەسەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتێکی نوێ پێکبهێن.