ڕاگەیاندنی ئامادە بوونی پاڵەکیی مەحموود عوسمان بۆ جێگرتنەوەی بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i265489-ڕاگەیاندنی_ئامادە_بوونی_پاڵەکیی_مەحموود_عوسمان_بۆ_جێگرتنەوەی_بارزانی
دوای ئەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیی ئێراق لە پەیامێک دا خوازیاری دیاری کردنی کەسێک بووە بۆ جێگرەوەی خۆی ، مەحموود عوسمان سیاسەتوانی پایەبەرزی کورد ، بە شێوەی پاڵەکی ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ جێنشینی ئەو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2016 15:26 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ئامادە بوونی پاڵەکیی مەحموود عوسمان بۆ جێگرتنەوەی بارزانی

دوای ئەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیی ئێراق لە پەیامێک دا خوازیاری دیاری کردنی کەسێک بووە بۆ جێگرەوەی خۆی ، مەحموود عوسمان سیاسەتوانی پایەبەرزی کورد ، بە شێوەی پاڵەکی ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ جێنشینی ئەو .

بە گوێرەی ڕاپۆرتیی کورد پریس ، مەسعوود بارزانی لە ڕۆژانی ئەمدواییە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە بارەی ناکۆکیی سیاسی ئەمدواییە لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی چارە سەریی  ، وێڕای جەختکردن لە سەر پێویستی گۆڕینی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق خوازیاری هەڵبژاردنی کەسێک لە جێگەی خۆی بوو   ، تا کاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان  .

دوای بڵاو بوونەوەی ئەم پەیامە کە کاردانەوەی زۆری بە دواوە بووە و لەگەڵ پێشوازی پارتەکانی هەرێم ڕووبە ڕوو بۆتەوە ، مەحموود عوسمان سیاسەتوانی پایە بەرزی کورد کە وەکوو کەسایەتیی نیزیک بە بارزانی دەیناسن ، ڕایگەیاند کە لە کاتی ڕێککەوتن و داوای پارتەکانی هەرێمی کوردستان لەو بۆ جێنشینی بارزانی ، ئەم مەسەلە لێک ئەداتەوە .

ئەو لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەری دەنگ وباسی کوردی زمانی خەڵک ، وتی کە پەیامەکەی بارزانی کردەوەیەکی ئەرێنیە کە دەبوایە  زووتر ڕابگێندرێ ، بەڵام ئێستا یش دەتوانین ئەم پەیامە وەک سەرچاوەیەک  بۆ دەسپێکی دانووستانەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و چارەسەر کرانی گرفتەکانی لێبکەین .