خۆلەکارکشانەوەی بارزانی، ڕێکار وڕێچارە ی گرفت و گیری هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i265558-خۆلەکارکشانەوەی_بارزانی_ڕێکار_وڕێچارە_ی_گرفت_و_گیری_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
پارتی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق، خوازیاری لەکارکشانەوەی سەرۆکی ئەو ناوچەیە لە دەسەڵات بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2016 06:25 Asia/Tehran
  • خۆلەکارکشانەوەی بارزانی، ڕێکار وڕێچارە ی گرفت و گیری هەرێمی کوردستانی ئێراق

پارتی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق، خوازیاری لەکارکشانەوەی سەرۆکی ئەو ناوچەیە لە دەسەڵات بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە کەناڵی الاتجاە، پارتی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا بەئاماژە بە قووڵبوونەوەی کێشەی سیاسی لەهەرێمی کوردستانی ئێڕاق، ڕایانگەیاند، لەکارکشانەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو ناوچەیە لەدەسەڵات، هەنگاوێکی ئەرێنی و شێوازێکی دروستە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی ئەو قەیران و ئاڵۆزییانە.

پارتی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق هەروەها خوازیاری دەسپێکرانی دانوستان لەنێوان پارت و لایەنە کوردەکاندا بۆ دەربازبوون لە دۆخی دژواری ئێستا بوون.

پاش ئەوەی قەیران لە ناوچەی کوردستانی ئێراق تاوی سەندو خۆپێشاندانی دانیشتووانی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی ئێستاو سیاسەتەکانی بارزانی لێکەوتەوە، ناوبراو رۆژی سێ شەممە بۆ کشانەوە لەدەسەڵات و دیاریکرانی سەرۆکی کاتیی کوردستانی ئێراق هەتا کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان، ئامادەیی ڕاگەیاند.

لەهەمان کاتدا، قوباد تاڵەبانی یاریدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: بەداخەوە ڕەوتی دیموکراتیک لە کوردستانی ئێراق بەلاڕێدا بردراوەو لە دەورێکی کاراو شیاو، چووەتە نێو دەورێکی ناکاراو تێکدەر و ڕەخنەو گازندەکانیش بوونەتە سیاسەتێکی تایفی و سوودوەرگرتنە سیاسییەکان.