سلێمانی؛ مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندانەکانیان رادەگرن
مامۆستایانی ناڕازی، بڕیاریاندا خۆپیشاندانەکانیان لەشاری سلێمانی رابگرنو تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە چاوەڕێی حکومەت بکەن بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان، بەپێچەوانەوە لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە شێوازی چالاکیەکانیان دەگۆڕن.
به پێی راپۆرتی مالپه ری خه ندان- ئەو مۆڵەتەی مامۆستایانی ناڕازیی لەکاتێکدایە، تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستانی عثراق وەڵامی ئەو یاداشتەیان نەداوەتەوە کە مامۆستایان سێشەممەی رابردوو ئاراستەیان کرد دەربارەی داواکارییەکانیان، بۆیە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەکەن.
عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەخەندان-ی راگەیاند، ئەوان لەبایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوامدەبن، "بەڵام تاکۆتایی ئەم مانگە خۆپیشاندان ناکەین بزانین حکومەت چ وەڵامێکمان دەداتەوە".ئەوەشی خستەڕوو، لەئەگەری وەڵامنەدانەوەیان لەیەکی مانگی ئایندەدا، شێوازی چالاکیەکانیان دەگۆڕن و هەموو ئەگەرێکی مەدەنی لەبەردەمیاندا کراوەیە.ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی سێشەممەی رابردوو لەراگەیەنراوێکدا کە لەبەردەم ئاپۆرای خۆپیشاندەران خوێنرایەوە رایانگەیاند، ئەنجومەنی پارێزگاو نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتیان لەداوای مامۆستایان ئاگادارکردووەتەوەو لەدوو یاداشتی جیادا رادەستیان کردوون.
داواکاری مامۆستایان خۆی دەبینێتەوە لەهەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی موچە، گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانی مامۆستایان یان دانانی حسابی بانکی بۆ مامۆستایان تا مامەڵەکانیانی پێ رایی بکەن.چوارشەممەی رابردوو، لەهەولێر شاندێکی یەکێتی مامۆستایان لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پەروەردە کۆبونەوە.
مامۆستایان لەگەڵ راگەیاندنی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن، نزیکەی دوو مانگە بەشێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوامی بەگردبوونەوەو خۆپیشاندان دەدەن.
تائێستا دەرگای قوتابخانەکان لەسلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیانو راپەڕین نەکراونەتەوە بەهۆی بایکۆتی زیاتر لە ٥٠ هەزار مامۆستاوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی پەروەردە لە یەکی مانگی رابردوەوە دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندنی بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ راگەیاندوە.بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە تائێستا زیاتر لە ٧٠٠ هەزار خوێندکار لە ٢٥٠٠ قوتابخانە لە خوێندن بێبەشبوون.