پێشنیاری نوێی پارتی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i266023-پێشنیاری_نوێی_پارتی_بۆ_سەرۆکایەتی_پەرلەمانی_هەرێم
پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق رێگا بە د. یوسف محەمەد دەدات بگەرێتەوە و یەک دانیشتن سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات و دواتر سەرۆکایەتیەکی نوێ هەڵبژێردرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2016 06:06 Asia/Tehran
  • پێشنیاری نوێی پارتی  بۆ سەرۆکایەتی  پەرلەمانی هەرێم

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق رێگا بە د. یوسف محەمەد دەدات بگەرێتەوە و یەک دانیشتن سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات و دواتر سەرۆکایەتیەکی نوێ هەڵبژێردرێت.

فەرحان جەوهەر سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی  هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتاری پارتی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی  سپی، رایگەیاند" رێگا چارە بەو شێوەیەیە کە پەرلەمان کارابکرێتەوە و دوای گەیشتن بەرێککەوتن دەرفەت دەدرێتە سەرۆکی پەرلەمان کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بکات بەو مەرجەی لەھەمان کۆبوونەوەشدا سەرۆکی پەرلەمان دەست لەکاربکشێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی وتیشی" دواتر کەسێکی دیکە بۆ سەرۆک و سەرۆکایەتیەکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت".

فەرحان جەوھەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە دوای گفتوگۆو رێککەوتنی لایەنەکان دێت و، پاشان رێککەوتن لەسەر پۆستەکان، بەو شێوەیە پەرلەمان کارا دەکرێتەوە کە لەدانیشتنی یەکەمدا سەرۆکایەتی نوێ هەڵبژێردرێت. 

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەم دواییانەدا بۆ چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پێشنیاری دا هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم بێنە گۆڕان و پارت و لایەنەکان کۆببنەوە . ئەم پەیامە لە لایەن پارتە ئیسلامیەکانەوە پێشوازی لێکرا بەڵام بزووتنەوە گۆڕان ڕەتی کردەوە . لە نێو یەکیەتی نیشتمانیشدا کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی جەلال تاڵەبانی پێشوازی لەم پێشنیارەی بارزانی کرد .