٢٠٠٠ خۆبەخشی عەرەب بە هێزەکانی پێشمەرگەوە پەیوەست بوون
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەواڵی پەیوەستبوونی ٢ هەزار خۆبەخشی عەرەبی بۆ یەکەی عەرەبیی ئەم هێزە لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "الصوت العراق" وەزارەتی پێشمرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: کە لە سەرەتای ناونووسی عەرەبەکان بۆ بوون بە ئەندام لە ریزەکانی پێشمرگەدا تاکوو ئێستا ٢ هەزار کەس بە ریزەکانی ئەم هێزە لە پارێزگای کەرکووکدا پەیوەست بوونە.
لە لایەکی دیکەوە شێخ مەزاحیم ئەحمەد ئەلحوێت وتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی پارێزگای کەرکوویش رایگەیاند: یەکە عەرەبیکەی پێشمرگە لە کەرکوو ناو بەتالیۆنی پێشرمەگەی رۆژئاوای دیجلەیە و خەڵکەکەشی سەر بە ناوچەکانی زوممار، رەبیعە، عەیازییە، شنگال و گوندەکانی سەر بەم ناوچانەیە و ئەرکی ئەوانیش پاراستنی ئەم ناوچانە لە ژیر فرماندەیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دایە.
ئەلحوێت هەروەها وتی: قۆناغی ناونووسکردن لەم بەتالیۆنەدا رۆژی بیست و چواری نۆڤەمبەری ئەم مانگە کۆتاییهات و ٢ هەزار کەس تێیدا ناونوسیان کردووە و پێشبینی دەکرێت خولی راهێنانی ئەم هێزە بەمزوانە لە ناوچەی سحێلا دەستپێبکات.