به‌غدا 720 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ده‌نێرێت
ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی کشتوکاڵی په‌رله‌مانی کوردستان ئاشکرای کرد، حکوومه‌تی عێراق بڕیاریداوه بڕی دوو تریلیۆن دینار بۆ مافه داراییه‌کانی جووتیارانی کوردستان دیاریی کراوه و بڕیاره له ساڵی 2016 له‌و بڕه پاره‌یه 720 ملیار دیناری وه‌ک پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان، بۆ کوردستان ڕه‌وانه بکرێت.
به‌شار موشیر ئه‌ندامی لێژنه‌ی کشتوکاڵی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند، حکوومه‌تی عێراق بڕیاریداوه دوو تریلیۆن دینار بۆ مافه داراییه‌کانی جووتیارانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان خه‌رج بکات، پێش مانگێک نیو تریلیۆن دینار بۆ جووتیاران خه‌رج کرا و بڕیاره له داهاتوویه‌کی نزیکیش ئه‌و تریلیۆن و نیوه‌ی تر که ماوه‌ی رێکاره یاساییه‌کان له وه‌زاره‌تی دارایی و بازرگانی عێراق ببڕێ و بۆ جووتیاران دابه‌ش بکرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، له‌و تریلیۆن و نیو دیناره‌ی که بۆ پاره‌ی جووتیاران خه‌رج کراوه، بڕی 720 ملیار دیناری پشکی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستانه و ده‌نێردرێت.
ئاماژه‌ی دا، به‌پێی بڕیاری حکوومه‌تی عێراق پێویسته به‌ر له کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جووتیارانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان دابه‌ش بکرێ و بۆ ساڵی نوێ جووتیاران هیچ پاره‌یه‌کیان لای حکوومه‌تی عێراق نه‌مێنیته‌وه.