پارێزگاری سلێمانی ھەڕەشە لە دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i266956-پارێزگاری_سلێمانی_ھەڕەشە_لە_دەزگا_ئەمنییەکانی_پارێزگاکە_دەکات
پارێزگاری سلێمانی داوای ئازادکردنی سەرجەم ئەوانە دەکات کە لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون و ھەڕەشەی ھەڵوێست وەرگرتن دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2016 10:53 Asia/Tehran
  • پارێزگاری سلێمانی ھەڕەشە لە دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە دەکات

پارێزگاری سلێمانی داوای ئازادکردنی سەرجەم ئەوانە دەکات کە لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون و ھەڕەشەی ھەڵوێست وەرگرتن دەکات.

بەپێی بانگەوازێک کە وێنەیەکی بۆ باسنیوز نێردراوە، سەردار قادر، لەبری پارێزگاری سلێمانی، وەک سەرۆکی لێژنەی ئەمنیی پارێزگاکە، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لێژنەی ئەمنیی سلێمانی دەکات. ھاوکات داوا لە ھاووڵاتییان و خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان دەکات، ھێمنی و ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و ژیانی ئاسایی شاری سلێمانی بپارێزن.

لە کۆتایی بانگەوازەکەشیدا سەردار قادر دەڵێت: ”داوا لە لایەنە ئەمنییەکان دەکەین، بەپەلە سەرجەم دەستگیرکراوانی ئەمڕۆ ئازاد بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەپەیوەندیی بەردەوام داین بۆ ئازادکردنی تەواوی دەستگیرکراوان، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئازاد نەکرێن، ھەڵوێستی ترمان دەبێت“.