پێداگری لەسەر درێژەی هاوکاریی پێشمەرگە و سوپای ئێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا درێژەی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئێراق لە ئوپراسیونی مووسڵیان بە پێویست زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس لە وتووێژی تەلەفوونیی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و جۆ بایدن جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ئوپراسیونی مووسڵ و دەسکەوتی هێزە سەربازیەکانی ئێراق لە شەڕی دژبە تێرۆریستانی داعشی لێک درایەوە . بە پێی ئەم هەواڵە بایدن ڕێزی گرت لە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژبە تێرۆڕیستان لە ئێراق . هەروەها دوو لایەن ستایشی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای ئێراقیان کرد و پێشیان داگرت لەسەر پێویستیی درێژەی ڕەوتی هەنووکەیی و بایدن پشتیوانیی ئەمریکا لە هاوکاریی نێوان هێزی پێشکەرگە و سوپای عێراقی ڕاگەیاند . بارزانییش ڕێزی گرتووە لە دەور و ڕوڵی ئەمریکا بۆ پشتیوانی کردن لە هێزی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی و هاوکارییەکانی ئەو هێزە لە گەڵ هێزەکانی ئەرتەشی ئێراق.