نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان : هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم له بەرژەوەندی هەمووانه .
نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان له پەڕڵەمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و دابەشینی دەسەڵاتەکانی ئەم پۆسته له نێوان پەڕلەمان و دەوڵەتی هەرێمی کرد.
به پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له هەواڵدەریی "السومریه نیوز"، هۆشیار عەبدوڵڵا له بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی: بزووتنەوەی گۆڕان دژی ئەم دواپێشنیارەی مەسعوود بارزانییه بۆ چارەسەر کردنی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له نێوان حیزبه کوردستانییەکان؛ لە بەر ئەوەی که پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، پۆستێکی یاساییه که دەبێ له ڕێی پۆسته فەرمی و یاساییەکانی دیکەوه کێشەکانی چارەسەر بکرێت، نەک له نێوخۆی حیزبه کوردستانییەکان، هەر بۆیه هەڵوەشاندنەوەی ئەم پۆسته و دابەشینی دەسەڵاتەکانی له نێوان پەڕلەمان و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان له بەرژەوەندیی هەموواندایه.
هوشیارعبدوڵڵا وتیشی:کوردەکان خاوەن ئەزموونێکی تاڵی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاننی عێراق که دژی سیستەمی ئێستای عێراقه که سیستەمێکی پەڕلەمانییه؛ چوونکا ئەم سیستەمه پێکهاتەیەکی بنەماڵەیی و عەشایەرییه و هیچ بەهایەک بۆ پۆسته یاساییەکانی دیکە له هەرێمی کوردستان دانانێت.