ڕۆژنامەوانێکی دیکە لە کوردستانی ئێراق کوژرا
لە حالێکدا کە هێشتا لە کوژرانی ڕۆژنامەوانێک لە هەرێمی کوردستانی ئێراق چەند مانگێک تێپەرنەبووە ، ڕاپۆرتەکان باس لە وە دەکەن ڕۆژنامەوانێکی دیکە لە پارێزگای دەهۆک کوژراوە کە ەئم بابەتە بەرەو ڕووی کاردانەوەی توندی ڕۆژنامەوانان و کەسایەتییەکانیی سیاسی و فەرهەنگیی ناوچەکەبۆتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتیی ئیرنا ، بە پێی بەیاننامەی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێبەری نوشیروان مۆستەفا رۆژی پێنجشەممە " شۆکری زەینودین" کامێرا مەن و ڕاپۆرتنێری کەنالی تەلەفەزیۆنی "کەی ئین ئین" لە سلیمانی لە شاری "ئامدی" لە پارێزگای دەهوک لە باکووری ئێراق لەلایەن کەسانیی نەناس کوژراوە . ئەم گرووپە سیاسییە لەبەیاننامەی خۆی دا بە ئاماژە بە وەی کە شۆکری زەینودین بەر لەوە سەبارەتی بە تڕۆر وهەرەشە کردن لەو بۆ کوشتنیی وریایی دابوو ، خوازیاری دۆزینەوەی بکوژانیی بووە . ئەبوبەکر هەلەدەنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیی ئێراق لە پارتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لە کاردانەوە بە کوژرانیی ئەم رۆژنامەوانە ، دەستەڵاتداریەتیی سیاسیی لەهەرێمی دایە بەر ڕەخنە وگازندە و لەلاپەرەی تاکەکەسیی خۆی لە فەیس بووک دا نووسی : تەیا شتێک کە ئێمە ڕۆژێک شانازیمان پێ دەکرد ئاسایشت و هیوریی لە هەرێم دا بوو ، بەڵام وێدەچێت خەریکین ئەوەیش لە دەست ئەدەین . ئەو ووتیشی کە لەم حالێکدا کە لە سلیمانی ڕێپێوانان دەستگیر و زیندانیی دەکرێن دەنگەکانیی ڕەخنە گر لە پارێزگای دەهوک بە زەبری گوللـە دەکوژێنرێنەوە . ئەو نووسی : ئەم ترۆرانە ئێمە ناترسێنێ و دەبێ بەرەیەکی گەورە لە ناڕەزایەتییەکانیی مەدەنیی بۆ کۆتایی دان بە ئەم چەشنە بیرو هزرە لە دەستەڵاتداریەتیی ، خۆمان ڕێکبخەین . ڕۆژێک دوای کوژرانیی ئەم رۆژنامەوانە پۆلیسی دەهوک ڕایگەیاند تەرمیی ئەم ڕۆژنامەوانە یان لە ناوچەیەکی شاخاوی لە سنووری ئێراق لەگەڵ تورکیا دۆزیوەتەوە .