وتووێژی بارزانی و بەرپرسی ئەمریکی سەبارەت بە شەڕی مووسڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش چاویان بە یەک کەوت و نوێترین گۆڕانکارییەکانی مەیدانیی شەڕ لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لێک دایەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و بێرت مەک گورک لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی شەممەیان دا وێڕای لێکدانەوەی پێشکەوتنە بە دەست هاتووەکان لەشەڕی ئازاد کردنی مووسڵ لە دەستی داگیرکەرانی مووسڵ و ڕەوشی مەیدانیی لەبەرەکانی شەڕ بە دژی تیرۆریستان لە پارێزگەی نەینەوا، لەسەر درێژەی هاوکاری سەربازیی دوو لایەنە پێداگرییان کرد .
لەم دیدارەدا سەبارەت بە هەماهەنگی و هاوکاری نیزیکی هێزی پێشمەرگەی کورد و سوپای ئێراق لە چوارچێوەی شەڕی ئازادکردنی مووسڵ وتووێژ کرا .
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ ئوکتوبەری ڕابردوو بە هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و هێزی ئێراقی دەستپێکرا و تائێستا ناوچەگەلێکی زۆر لە دەستی داعش ئازاد کراون و هێزی ئێراقی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی مووسڵیش پێشکەوتنی باشیان بە دەست هێناوە.
بەم حاڵە هاوپەیمانیی ڕۆژاوایی بە تایبەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات وابنوێنێ کە لەم ئۆپراسیۆنە دەورێکی کاریگەری گێڕاوە.