وشداری بارزانی بە پەیەدە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i267391-وشداری_بارزانی_بە_پەیەدە
دوای پەلاماری هێزەکانی پارتی یەکیێتی دیموکراتیکی سوریا (پە یە دە ) بۆسەر هێزەکانی لایەنگری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پارێزگەی حەسەکە لە باکووری سووریا بارزانی لە بەیاننامەیەک دا وشداری دا بەوانەی کە ئاڵای هەرێمی کوردستانیان ئاگردا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2016 06:00 Asia/Tehran
  •  وشداری   بارزانی   بە  پەیەدە

دوای پەلاماری هێزەکانی پارتی یەکیێتی دیموکراتیکی سوریا (پە یە دە ) بۆسەر هێزەکانی لایەنگری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پارێزگەی حەسەکە لە باکووری سووریا بارزانی لە بەیاننامەیەک دا وشداری دا بەوانەی کە ئاڵای هەرێمی کوردستانیان ئاگردا.

    ئیرنا   بە  گێڕانەوە    لە   سەرچاوە  کوردیەکان   لە  هەولێر   ڕاپۆڕتی   دا       لە  تێکهەڵچوونی    ڕۆژی  هەینی   هێزەکانی  پارتی   دیموکراتیکی    کوردی  سووریا  لە  گەڵ   هێزەکانی  لایەنگری  مەسعود  بارزانی    سەرۆکی  هەرێمی  کوردستانی     ئێراق    لە  نزیکی   شاری   " عاموود  "    هەڵکەوتوو  لە   پارێزگای   کورد  نشینی     حەسەکە        گرووپێک   لە  هێزەکانی   لایەنگری   بارزانی    ناسراو  بە   ئەنجومەنی   نیشتمانی   کوردستانی   سووریا  یان   قۆڵبەست  کران  و  گوێزرانەوە   بۆ  بەندیخانە   . 

لەو  تێکهەڵچوونە  دا    گرووپێک     لە  هێزەکانی  ئەنجومەنی  نیشتمانی      کوردستانی  سوریا     بریندار   بوون  و  ئاڵای     هەرێمی   کوردستانی   ئێراقیان    ئاگر  دا .     بە  دوای    ئەو  ڕووداوەدا    مەسعوود  بارزانی   شەوی شەمە   لە  بەیاننامەیەکدا    وێڕای   ئیدانە  کردنی     پەلاماری     هێزەکانی  پارتی    دیموکراتیکی  کوردی   سووریا    بۆ   سەر     هێزەکانی    کوردی  لایەنگری   ناوبراو    لە  حەسەکە  هەڕەشەی  کرد    ئەو  کەسانەی  وا  ئاڵای  کوردستانیان  ئاگر  داوە   ،  ڕۆژێک     سزای    ئەو  ڕەفتارەی  خۆیان  دەبینن . 

  پارتی  دیموکراتیکی    سووریا  -  مەسعوود بارزانی  سەرۆکی  پارتی   دیموکراتیکی    کوردستانی  ئێراق   بە    بەڕێوەبەری    سیاسەتەکانی   تورکیا   لە  کوردستانی      ئێراق  و بە تایبەت   ناوچە کورد  نشینەکانی   سووریا  دەزانێت .