نێچیرڤان بارزانی و مەکگۆرک لە هەولێر کۆبوونەوە
رۆژی شهممه 3ی دیسهمبێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش لە هەولێر سەبارەت بە دۆخى ئۆپراسیۆنى موسڵ و ناوچەکە کۆبوونەتەوە.
به پێی ههواڵی کوردپرێس به گێڕانهوه له تهلهڤزیۆنی NRT مەکگۆرک لە بەشێکی قسەکانیدا بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای دووپات کردەوە بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ئەو کێشە هەڵواسراوانەی لە نێوانیاندا هەن بەتایبەتیش بۆ باسکردنی پرۆسە و پلانێکی گشتگیری سیاسی و ئەمنی دوای ئازادکرنەوەی موسڵ بە تەواوی " .
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش ڕاشیگەیاندووە، "ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ بنبڕکردنی داعش و لەمبارەوە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە ڕابردو و ئێستادا لە هەردوو بواری سەربازی و مرۆییدا بەرز دەنرخێنن".
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى حکوومەتى هەرێم ڕایگەیاندووە " لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبن لەسەر دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەوڵەکانیشیان لەگەڵ سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت تاکوو ئاسایش لەو ناوچانە بەرقەرار بێت کە لە تیرۆرستانی داعش پاک دەکرێتەوە".