PYD وەک ڕژیمی بەعس مامەڵەمان لەگەڵ دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i267622-pyd_وەک_ڕژیمی_بەعس_مامەڵەمان_لەگەڵ_دەکات
بەرپرسی ڕاگەیاندنی ENKS له هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: PYD به گرتن و هەڕەشه کردن له ئەندامانی ENKS هەر وەک حیزبی بەعس مامەڵەمان لەگەڵدا دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2016 08:10 Asia/Tehran
  • PYD وەک ڕژیمی بەعس مامەڵەمان لەگەڵ دەکات

بەرپرسی ڕاگەیاندنی ENKS له هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: PYD به گرتن و هەڕەشه کردن له ئەندامانی ENKS هەر وەک حیزبی بەعس مامەڵەمان لەگەڵدا دەکات.

به پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له باس نیوز، خالید عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ENKS)  له هەولێر ڕایگەیاند: پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا به بێ هیچ هۆیەک ئەندامانی ENKS قۆڵبەست دەکات و له کوردستانی سووریا دەستی داوەته هەڵمەتی دیکتاتۆریانه.

ناوبراو جەختیشی کردەوه:هەڕەشەکانی PYDنامانترسێنێت و هەڵسووکەوتی ئەم پارته ڕاست وەکوو هەڵسووکەوتی حیزبی بەعسه له ڕابردوودا.

خالید عەلی ڕوونیشی کردەوه: چەند کەس له ڕێبەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا له لایەن PYD قۆڵبەست کراون. ئەوان له ئەنجامدا به بێ گەڕانەوه بۆ دادگا ڕزگار کراون هەر وەک چۆن به بێ فەرمان قۆڵبەست کرابوون.

ناوبراو له درێژەدا وتیشی: کاتێک له ئەندامه قۆڵبەستکراوەکانمان پرسی که بۆچی گرتوویانن و چۆن ئازاد کران، وتیان که نەیانتوانی هیچ تۆمەتێک بخەنه پاڵمان و هەر بۆیە نەیانتووانی لێپرسینەوەمان لێ بکەن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی  ENKS له هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوه: له شاری عەفرین، PYD هەر به تاوانی ئەندامێتی له ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا ئەندامێکی ئێمەی قۆڵبەست کردووه.