سەفەری وەزیری کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ تاران
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، بۆ پێو شۆینگرتنیی پێوەندییەکانیی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیمزای تەبایی نامەی هاوکاریی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ، بەرەو ئێران کەوتە ڕێ .
" عەبدوڵا ئاکرە ئایی" بەرپرسیی پێوەندییەکانیی دەرەوەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا لە هەولێر وتی : لەم سەفەرە ، وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێم ی کوردستانی ئێراق لەگەڵ وەزارەتی کاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی پەرەی پێوەندی دوو لایانە تەبایی نامەی هاوکاری ئیمزا دەکەن . ئەو ووتیشی : لە یەکساڵی ڕابردوو دوا بە دوای فەرمانیی ڕاستە وخۆێ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ئال و وێری زیندانیانی دوو لایەن ، لاپەرەیەکی نوێ لە پێوەندیی هاوبەش کرایەوە و لە سێبەریی ئەم هاوکاریی ٩٧ زیندانی ئێرانیی لەهەرێمی کوردستانی ئێراق گەرێندرانەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران تا ماوەی مەحکووم بوونیی خۆیان لە وڵاتی خۆ دا تێپەرکەن . بە گوێرەی قسەکانی بەرپرسی پێوەندی دەرەوەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران سەرپەرەشتی وەڤدی بەڕیکراو بۆ ئێرانی لە ئەستۆدا دەبێت و دوای ئیمزای تەبایی نامە ڕۆژی چوار شەممە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵێر .