وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە هەولێر
کانونی یه‌که‌م 11, 2016 16:28 Asia/Tehran
کەمێک پێش ئێستا وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە گەیشە پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
لەم سەردانەیەدا کارتەر، خەڵاتی ڕێزلێنانی بە چوار ئەفسەری پێشمەرگە بەخشی، وەک نموونەی ئازایەتی پێشمەرگە، لەبەرامبەر ئەو سەرکەوتنانەی بەرامبەر داعش تۆماریان کردووە.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا (پنتاگۆن), له به‌یاننامیه‌کدا ڕای گه‌یاند، کارته‌ر بۆ تاوتوێکردنى هه‌نگاوه‌کانى داهاتووى شه‌ڕى داعش گه‌یشتووه‌ته عێراق