کارتێر: وەفادارین بە بەڵێنەکانمان لە داکۆکی کردنی هێزی پێشمەرگە
بەپێی ڕ اپۆری ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن نووسینگەی سەرۆکی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئەشتۆن کارتێر"ی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی وتی: واشنگتۆن وەفادارە بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەئامانجی پاڵپشتی سەربازی و دراڤی لەو هێزانە .
ئەشتۆن کارتێر کە دوێشەو لە بەغداوە هاتە هەولێری ئێراق، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.
کارتێر دوێنێ پاش ئەوەی گەیشتە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئێراق دیداری کرد.
ئەشتۆن کارتێر ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێراقی لەبارەی قۆناخەکانی دواتری ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ ، وتووێژی کرد.
بەقسەی وتەبێژێکی بەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەشتۆن کارتێر ڕۆژی یەکشەممە لەبەغدا لەگەڵ هێزە ئەمریییەکان، فەرماندەرانی باڵای هاوپەیمانی و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیداری کرد.