دەسپێکی خاوێنکردنەوەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان لە پەڕتوکە تەکفیریەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i268837-دەسپێکی_خاوێنکردنەوەی_مزگەوتەکانی_هەرێمی_کوردستان_لە_پەڕتوکە_تەکفیریەکان
وەزاڕەتی ئەوقافی دەسەڵاتداریی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هاودەنگیی لەگەڵ داواکاری گشتیی لە هەوڵی دوورخستنەوەی کتێبەکانی سەر بە تاقمی ترۆریستیی و تەکفیری داعش لە نیو مزگەوتەکانن و گرتنی کەسانێک دایە کە لە بەرژەوەندیی ئەو گروپە چالاکیی بانگخوازی دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2016 07:28 Asia/Tehran
  •  دەسپێکی خاوێنکردنەوەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان لە پەڕتوکە تەکفیریەکان

وەزاڕەتی ئەوقافی دەسەڵاتداریی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هاودەنگیی لەگەڵ داواکاری گشتیی لە هەوڵی دوورخستنەوەی کتێبەکانی سەر بە تاقمی ترۆریستیی و تەکفیری داعش لە نیو مزگەوتەکانن و گرتنی کەسانێک دایە کە لە بەرژەوەندیی ئەو گروپە چالاکیی بانگخوازی دەکەن .

مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی وەزاڕەتی ئەوقاف و کاروباری دیینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەپشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی : بەم زوانە  وەزاڕەتی ئەوقاف و کاروباری دینی حکومەتی هەرێم کاری پشکنینی مزگەوتەکانی هەرێم دەست پێدەکات تا تێکڕای ئەو پەڕتووکانەی لە خزمەتی برەوپێدانی بیروبۆچوونی تەکفیرین لە مزگەوتەکان دوور بخرێنەوە .

بەپێی راگیەاندنی شارەزایانی کاروباری دینیی هەرێمی کوردستان ، تاقمە تەکفیریەکان لە چەند ساڵی رابردوودا بە هەزاران بەرگ پەڕتووکی سەر بە گروپە تەکفیریەکانی وەک داعشیان هێناوەتە هەرێمی کوردستنان .

تاقمی تەکفیری و ترۆریستیی داعش ، پارت و لایەنە کوردیەکان و هێزەکانی پێشمەرگە وەک موڕتەد ناو دەبات و بە ئاشکرا لە نامیلکەکانی خۆیاندا ئاماژەیان پێکردووە .