11 سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارەکەی "بزاڤی گۆڕان"ی کوردستانی ئێراق تۆمار دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i268882-11_سکاڵا_لەسەر_پەرلەمانتارەکەی_بزاڤی_گۆڕان_ی_کوردستانی_ئێراق_تۆمار_دەکرێت
لەبەرامبەر ئەو سوکایەتییەی بە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی کرد سبەی سێ شەم 11 سکاڵای یاسایی دژ بە "سروە عەبدولواحید "ی پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار دەکرێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2016 09:54 Asia/Tehran
  • 11 سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارەکەی

لەبەرامبەر ئەو سوکایەتییەی بە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی کرد سبەی سێ شەم 11 سکاڵای یاسایی دژ بە "سروە عەبدولواحید "ی پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار دەکرێت .

کەسوکاری شەهیدان لە پارێزگای دهۆک بڕیاریان داوە سبەی 12 کانوونی یەکەم/دیسێمبەر لە داگای دهۆک سکاڵای یاسایی دژ بە سروە عەبدولواحید تۆمار بکەن، هەروەها هەریەکە لە پەرلەمانتاران دڵشاد شەعبان و ئامینە زکری وەکو کوڕە شەهید و کچە شەهید بڕیارە سبەی لە دادگای دهۆک سکاڵا تۆمار بکەن.

ڕێکخراوی "ڕۆژهات بۆ کچان و کوڕانی شەهید" لە بڵاوکراوەیەکی کە وێنەیەکی دەست "وشە"ە کەوتووە تێیدا هاتووە، سبەی لە دادگای هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەر سروە عەبدولواحید تۆمار دەکەن، هەروەها فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی  کوردستان بڕیاری داوە سبەی سکاڵای یاسایی دژ بە سروە عەبدولواحید تۆمار بکات، بەرامبەر ئەو سوکایەتییەی بە هاوسەری شەهیدانی پێشمەرگەی کرد.

هەروەها چەند ئەندامێکی ڕێکخراوی داکۆکی کردن لە مافی قوربانیانی ئەنفال سبەی لە دادگای کەلار سکاڵا لەسەر هەمان کەس و هەمان پرس سکاڵا تۆمار دەکەن، ڕێکخراوی ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال بڕیاری داوە لەگەڵ دەستپێکی دەوامی ئاسایی سکاڵا دژ بە سروە تۆمار بکات و داواش دەکەن " بزوتنەوەی گۆڕان بێبەری خۆی لەم پەرلەمانتارە ڕابگەیەنێت ".

چەند چالاکوانێک  بڕیارە سبەی لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و هەڵەبجە و سێمێڵ و سلێمانی و کەرکووک سکاڵا تۆمار بکەن .

لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشکرای کرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەکان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین کردنی پێداویستی منداڵەکانیان. ئەمەش لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ کەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەکەن.