چالاکیی ‌هه‌زاران پڕۆژه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان دا وه‌ستاوه‌‏
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i269071-چالاکیی_هه_زاران_پڕۆژه_له_هه_رێمی_کوردستان_دا_وه_ستاوه
سه‌رۆکی‌ لقی‌ سلێمانیی‌ یه‌کێتیی‌ به‌ڵێنده‌رانی‌ کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کارکردن له‌ 4 هه‌زار و 170 پڕۆژه‌ی‌ سلێمانیدا وه‌ستاوه‌ ‏و 850 کۆمپانیاش مایه‌پووچ بوون‎.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2016 09:26 Asia/Tehran
  • چالاکیی ‌هه‌زاران پڕۆژه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان دا وه‌ستاوه‌‏

سه‌رۆکی‌ لقی‌ سلێمانیی‌ یه‌کێتیی‌ به‌ڵێنده‌رانی‌ کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کارکردن له‌ 4 هه‌زار و 170 پڕۆژه‌ی‌ سلێمانیدا وه‌ستاوه‌ ‏و 850 کۆمپانیاش مایه‌پووچ بوون‎.

 به‌ پێی هه‌واڵی کوردپرێس ناجی‌ شێخ عیزه‌دین سه‌رۆکی‌ لقی‌ سلێمانیی‌ یه‌کێتیی‌ به‌ڵێنده‌رانی‌ کوردستان ڕاگه‌یاند: حکوومه‌ت، ‏گرنگی نادات به‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ وه‌ستێنراوه‌کان و دوای‌ چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ و نووسراو، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکی‌ نییه‌، ‏هه‌ربۆیه‌ به‌ڵێنده‌رانی‌ کوردستان، بوونه‌ته‌ قوربانیی کێشه‌ سیاسییه‌کان‎.‎

ناوبراو وتیشی‌: له‌ 25ی‌ مانگی‌ ئه‌گۆستدا، ده‌بوایه‌ مانگانه‌ 10 ملیار دیناریان پێبدرایه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی‌ پرۆژه‌کان، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان ‏وه‌رنه‌گرتووه‌‏‎.‎

سه‌رۆکی‌ لقی‌ سلێمانیی‌ یه‌کێتیی‌ به‌ڵێنده‌رانی‌ کوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ کرد: ده‌بوو کارکردن له‌ 4 هه‌زار و 170 پڕۆژه‌ که‌ ‏ناونرابوون پڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌کانی‌ ساڵی‌ 2016 ، به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام کارکردن له‌ سه‌رجه‌میان وه‌ستاوه‌ و له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی‌ ‏دابه‌زینی‌ نرخی‌ قیره‌وه‌، توانرا کار له‌ هه‌ندێک له‌ پڕۆژه‌کانی‌ ڕێگاوباندا بکرێت‎.‎

ناوبراو ئاشکراشی کرد: به‌هۆی‌ بێباکیی‌ حکوومه‌ته‌وه‌، له‌ کۆی‌ هه‌زار و 248 کۆمپانیا، 850 کۆمپانیا ته‌نیا له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، مایه‌پووچ ‏بوون‎.