هاوکات لەگەڵ وەرزی سەرما کوردستانی ئێراق بەرەوڕووی کێشەی کارەبا بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i269269-هاوکات_لەگەڵ_وەرزی_سەرما_کوردستانی_ئێراق_بەرەوڕووی_کێشەی_کارەبا_بووە
هاوکات لەگەڵ ساردبوونی هەوا و لەسەروبەندی هاتنی وەرزی زستاندا، کارەبای شارەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، شەش کاژێر لە ڕۆژدا کارەبایان دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2016 09:07 Asia/Tehran
  • هاوکات لەگەڵ وەرزی سەرما کوردستانی ئێراق بەرەوڕووی کێشەی کارەبا بووە

هاوکات لەگەڵ ساردبوونی هەوا و لەسەروبەندی هاتنی وەرزی زستاندا، کارەبای شارەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، شەش کاژێر لە ڕۆژدا کارەبایان دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری دوێشەوی هەواڵدەریی ئیرنا، بە کەمبوونەوەی کارەبای ڕەئیسی لە کوردستانی ئێراق، خەڵک ڕوویان کردۆتە کەڵک وەرگرتن لە ماتۆڕەکانی کارەبا بەڵام لەبەر خەرج ومەخاریجی زۆر ، ئەویش پێداویستی خەڵک دابین ناکات.

شارومەندانی کوردی ئێراقی بەئاماژە بە بارودۆخی دژواری ئابوری و لاوازبوون لە دابین کردنی خەرجی سیستەمەکانی گەرم کەرەوەو فێنک کەرەوەی ماڵەکان کە پشت ئەستورن بە کارەباوە، پێیان داگرت، حکومەتی هەرێم بەڵێنی دابوو هەتا ساڵی٢٠١٢ کارەبای ٢٤ کاژێریی بگەیێنێتە دەست خەڵک.

شارومدانی کورد وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ داهاتووی ناوچەی کوردستانی ئێراق و پەرەی قەیرانەکان، چاوەڕوانی ڕێکارگەلی مەنتقین بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانە.

بەپێی ڕاپۆرەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو ناوچەیە پێویستی بە پێنج هەزار مێگاوات کارەبا هەیە بۆ دابین کرانی کارەبای ماڵ و شوێنە حکومەتییەکان، بەڵام ئێستا تەنیا توانای بەرهەم هێنانی دووهەزار و ٨٠٠ مێگاوات لە ٢٤ کاژێری هەیە کە وەڵامدەری پێویستییەکانی خەڵک نیە.