تیرۆریستانی داعش بیست و هەشت کەسیان لە کەرکوک ئێعدام کرد
گرووپی تیرۆریستی-تەکفیریی داعش بیست و هەشت کەس لە خەڵکی شاری حەویجە لە ستانی کەرکوکی ئێعدام کرد.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئێراقی سومریەنیوز، سەرحەد قادر سەرۆک پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆری دا کە گرووپی ڕەشەکوژی داعش ئەو بیست وهەشت کەسەی لە گەڕەکێکی شاری حەویجە لە باشووری ڕۆژاوای ئەو پارێزگایە بەگولـلە ئێعدام کردووە.
گرووپی ڕەشەکوژی داعش ، ئەو قوربانیانەی بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ئێراق و هێزی پێشمەرگە تاوانبارکردبوو. گرووپی تیرۆریستی-تەکفیریی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا شاری حەویجە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای کەرکوکی داگیرکرد.
ئەو گرووپە تیرۆریستییە تا ئێستا دەیان کەس لە خەڵکی ئەو شارە بەبیانووی جۆربەجۆری وەک سیخوڕی بۆ حکومەت و سوپای ئێراق ئێعدام کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، هێزی حەشدی شەعبیی ئێراق هەواڵی کوژرانی بەناوبانگ ترین قەڕەناسەچی گرووپی تەکفیریی داعش لەناوچەی حەزەر هەڵکەوتوو لە باشوری شاری موسڵی ڕاگەیاند.
سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، ئەو هێزانە دوێنێ وێڕای بەرپەرچدانەوی پەلاماری تیرۆریستانی داعش، ئەبومستەفا سەمیدعی قەرناسەچی بەناوبانگی ئەو گرووپەیان کوشت و دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراوی ئەوانیشیان لەناوبرد.
ئەو هێزانە هەروەها دەستیان داگرت بەسەر کەرەستەو چەکئامێری تیرۆریستان و شەش ئەندامی داعشیان کوشت.
هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق ڕێگای نێوان شاری تەلەعفەر بۆ ناحیەی تەل عەبەتەشیان پاش پاکتاوکردن، کۆنترۆڵ کردەوە.