وشداری یەکیەتی ئیسلامی کوردستانی ئێراق بە پارتی لەبارەی بودجە
نوێنەری یەکیەتی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق وشداری دا.
ئەگەر هەولێر یاسای بودجەی دووهەزارو هەفدەی عێراق قەبوڵ نەکاتیەکیەتی ئیسلامی بە دادگەی فێدراڵ سکاڵا دەکات. بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، عادڵ نووری لە وتووێژێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەگەر حکومەتی هەرێم یاسای پەسەن کراوی بودجەی گشتیی ساڵی دووهەزارو حەفدەی عێراق قەبوڵ نەکات، یەکیەتی ئیسلامی سکاڵا دەکات بە دادگەی فیدراڵی عێراق. نوێنەری یەکیەتی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی هەرێم وادەی دابوو کە ئەگەر هەناردەی سەربەخۆی نەوتی هەڕێمی کوردستان داهاتەکانی چەند بەرانبەر بێت، بەڵام یەک مانگ دوای ئەم وادەیەی خۆی تەنانەت نەیتوانی مۆچەی کارمەندەکانی بدات. ئەو پیداگری کردکە یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ دانی مۆچەی پێشمەرگەکان یارمەتی کاتی یە کە دوای شەڕ لەگەل داعش ڕادەگیردرێت وئەم مەسەلە بەمانای گەڕانەوەی قەیرانی ماڵیی هەریمی کوردستان دەبێت.