دایکی پێشمەرگەکان کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i270325-دایکی_پێشمەرگەکان_کۆچی_دوایی_کرد
پیرەژنێک کە هەمیشە یارمەتیی دەگەیاند بە هێزەکانی پێشمەرگە لە مەیدانەکانی شەڕ بە دژی داعش لە تەمەنی 71 ساڵیی دا کۆچی دوایی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2016 05:22 Asia/Tehran
  • دایکی پێشمەرگەکان کۆچی دوایی کرد

پیرەژنێک کە هەمیشە یارمەتیی دەگەیاند بە هێزەکانی پێشمەرگە لە مەیدانەکانی شەڕ بە دژی داعش لە تەمەنی 71 ساڵیی دا کۆچی دوایی کرد .

بە پێی راپۆرتی ئەفکار نیوز ، دایکە زولەیخا کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەک دایکی پێشمەرگەکان دەناسرا پاش تەحەموڵی نەخۆشییەک لە تەمەنی 71 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد .

ناوبراو هەمیشە کاری پشتیوانیی لە هێزکانی پێشمەرگە لە مەیدانی شەڕ بەدژی داعشی ئەنجام دەدا و خۆراکی بۆ پێشمەرگەکان لە تەوەرەکانی الکویر ، مخمور ، و الخازر دنارد.

زەلویخە عەبدوڵلا عەبدولرەحمان ، لە دایک بووی ساڵی 1945 لە هەرێمی کوردستان و دایکی 4 کوڕ و 3 کیژ بووە.