وشداری دانی نێچیروانی بارزانی بە پەکەکە
نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وشداری دایە هێزەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق .
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و بەرپرسی باڵای پارتی ، وشداری دا ئەگەر پەکەکە لە شەنگاڵ نەچێتە دەر ، لە هێزی سەربازی بە دژی ئەوان کەڵک وەردەگیردرێ.
نێچیروان بارزانی لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمانیتور وتی : ێزی پەکەکە دەبێ لە شەنگاڵ بچنە دەر ئێمە لەمبارەوە لەگەڵ ئەمریکا و وبەغدا وتووێژمان کردووە بەڵام ئەنجامێکی نەبووە . ئەگەر ئەم هەوڵانە بە ئەنجام نەگات ڕەنگە بۆ وەدەرنانی پەکەکە لە شەنگاڵ لە هێزی سەربازی کەڵک وەرگرین .
نێچیروان بارزانی سەبارەت بە ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا وتی : پەکەکە دەبێ چالاکی چەکدارانە کۆتایی پێ بێنێ و ئێمەش ئامادەین بۆ بووژاندنەوەی ڕەوتی ئاشتی جارێکی تر دەست بەکار بین .
نێچیروان بارزانی سەبارەت بە ڕوونکردنەوە لەسەر چالاکییەکانی نەوتی هەرێمیش وتی : ئێمە دوو کۆمپانی بیانیمان لەم بارەوە هەڵبژاردووە هەتا سەبارەت بە چالاکییەکانی هەرێم زانیاری پێویست ئامادە بکەن بەڵام دەق و ناوەڕۆکی گرێبەستی نەوتی لەنێوان هەرێم و تورکیا ناخرێتە بەردەستی ئەوان .