میدیای کوردی: کوردەکان دەچنە ڕیزی حەشدی شەعبی
کانونی یهکهم 25, 2016 06:37 Asia/Tehran
ئاژانسی کوردی شار پرێس کە بنکەکەی لە سلێمانیە باسی پەیوەست بوونی هێزی کوردی بە حەشدی شەعبییان کرد.
شارپرێس نووسی : زۆرتر لە سێ هەزار و شەشسەد کەس بەشێوەی خۆبەخش لە پارێزگەی کەرکووک و دیالە بۆ چوونەریزی هێزی حەشدی شەعبی ناویان نووسیوە و بەم زووانە دووهەزارو پێنسەد کەس لە هێزەکان لە قەواخی هێزەکانی باسکراو ڕێک دەخرێن.
هێزی حەشدی شەعبی ئەم بەینە و دوای پەسەند کران لە پەرلەمانی ئێراق وەک بەشێک لە سیستمەکانی بەرگریی ئێراق ناسراون.
لە ڕەوتی پەسەند کرانی یاسای هاوپێوەند بە حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی ئێراق ، ئەندامانی کوردی پەرلەمانی ئێراقیش بە زۆرینەی دەنگ، دەنگیان بەو پەسەند کراوەیە دا .