قسەکانی دنەدەرانەی کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i271231-قسەکانی_دنەدەرانەی_کونسوڵخانەی_فەرەنسا_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
هاوکات لەگەڵ هەوڵی دەوڵەت و خەڵکی ئێراق بەمەبەستی بەهێزکردن و یەکپارچەیی ئەم وڵاتە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش ، کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند ، سەردەمی سەربەخۆیی ئەم ناوچەیە گەیشتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2016 07:08 Asia/Tehran
  • قسەکانی دنەدەرانەی کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

هاوکات لەگەڵ هەوڵی دەوڵەت و خەڵکی ئێراق بەمەبەستی بەهێزکردن و یەکپارچەیی ئەم وڵاتە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش ، کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند ، سەردەمی سەربەخۆیی ئەم ناوچەیە گەیشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی  کەناڵی هەواڵی فرانس بیست و چوار، فرێدریک تیسو ، کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە وتاردانێکی دنەدەرانەدا وتی :  هەموو ڕەوشەکە  شیاوە بۆ بەێوەچوونی گشت پرسی  بۆ دیاریکردنی چارەنووس و سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.

فرێدریک تیسو  بێ ئاماژەدان بە هەوڵی دەوڵەتی ئێراق  بەمەبەستی بەهێزکردنی  یەکپارچەیی ئەم وڵاتە وتی : ڕاگەیشتن  بە کاروباری هەرێمی کوردستان و ئارمانجی کوردەکان بە ئەرکی خۆی دەزانێ و هەرلەبەر ئەمەش لەسەر ئەوباوەڕەیە  هەرچی خێراتر  هەرێمی کوردستانی ئێراق دەبێ سەربەخۆیی خۆی بەدەست بێنێ .

فرێدریک تیسو  وتی : لە هەر هەوڵێک بۆ بەڕێوەچوونی گشت پرسی  بۆ دیاریکردنی چارەنووس و سەربە خۆیی کوردستانی ئێراق کەمتەرخەمی ناکات .

کونسولی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ئیدیعای کرد  بە سەرنج دانی ژئۆپۆلیتیکی ناوچەکە،گەلی کورد نەیتوانیوە چارەنووسی خۆی دیاری بکات لەحاڵێکدا کە  مافی خۆیانە چارەنووسیان دیاری بکەن.

ناوبراو وتیشی : بە هەرحاڵ  ئەمڕۆ کوردەکان زۆرتر لە هەر کاتێکی تر بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، مافیان هەیە  .

ئەوان مافی ئەوەیان هەیە بگەنە سەربەخۆیی و توانایی . من بە تەواوی  لەم مافەی کوردەکان  داکۆکی دەکەم و لەسەر ئەم باوەڕەم کە بەم زوانە ئەم ئامانجە بۆ کوردەکان دێتە دی .