هۆی چوونەدەری کۆمپانییەکانی نەوتی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
بەشگەی نەوتیی ئەکسۆن موبیلی ئەمریکا سێ بەش لە شەش بەشی دۆزینەوەی نەوت کە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دا لەبەردەستی دابوو بەجێ هێشت.
ئەم کۆمپانییا نەوتییە مەزنەی ئەمریکا لە بەشەکانی بتواتە، عوربەت و قەرە هەنجیر لە پارێزگەی سلێمانی چووەدەر و پرسیاری زۆری لەم بارەوە بەدی هێنا .
هێمن هەورامی سەروکی نووسینگەی پێوەندیی دەرەوەیی پارتی ڕۆژی بیست و شەشەمی دیسەمبەر لە پرێس کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند کە چوونەدەری ئێکسون لەبەر کەمبوونی بەرهەمەکەی بووە و هیچ بارێکی سیاسی نییە.
لە کۆتایی ساڵی 2015 شۆرون دووهەمین بەشگەی نەویی مەزنی ئەمریکا دوای ئێکسون موبیل ، لە بەشی ڕووی لە پارێزگەی دهۆک چووە دەر بەڵام چالاکییەکەی لە ناوچەی سارتە درێژەی هەیە .
کۆمپانییە نەوتییە نێودەوڵەتیش سەرجەم هۆگری خۆیان بە نۆزدە بنکەی دۆزینەوەیی لە کوردستان لە دەست داوە.
چوونەدەری ئەم کۆمپانیگەلە لەم بنکەگەلە نیگەرانی زۆرێکی بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق کە ئێستاش بەرەوڕووی قەیرانی ئابوورییە چێ کردووە .
حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی پێنجەمی دیسەمبەر لە کۆبوونەوەی نەوت و گاز لە لەندەن ڕایگەیاند کە سەرەتای ساڵی 2017 موناقسەیەک بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە بیست بەشی هەڵێنجانی نەوت بەڕێوە دەبات.
بەم حاڵە چوونەدەری ئێکسۆن موبیل لە سێ حەوزەی دۆزینەوەیی بەشگە مەزنەکانی نەوت لە سەرمایە دانان لە حەوزەکانی نوێ دڵسارد دەکاتەوە.
ریواس فائق ئەندامێکی کۆمیسیۆنی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی سێ هۆ بووەتە هوی چوونەدەری بەشگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کە گرینگترینیان ئەمەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە گفت و بەڵێنی لە بواری دانی سەروەختی مووچە بەم بەشکەگەلە جێبەجێ بکا.
ناوبراو وتیشی : سەرباری ئەوەی ڕەوشی گشتی کەلە کوردستان شایەتی ئەوەین و ناڕەزایەتی پارتەکانی یاسی و خەڵک لە ڕەوتی سیاسیش لە ئارادایە کە دەبێتە هۆی ترس و توقان و نیگەرانی لەنێوان کۆمپانییەکانی نەوت و هەستی ئاسایش و هێورییان لە دەست داوە.
پێویست ناکات ئاماژەش بکەینە شەڕی داعشیش.