ژاپۆن له هەڵمەتی پووچەڵ کردنەوەی مین یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدات
کانونی دوھەم 13, 2017 08:33 Asia/Tehran
ژاپۆن به واژۆ کردنی گرێبەستێک لەگەڵ ڕێکخراوی پووچەڵ کردنەوەی مین لە هەرێمی کوردستان، له بواری پووچەڵ کردنەوەی میندا یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدات.
به پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوەی له کەناڵی تەلەڤیزیۆنی KNN، باڵوێزی ژاپۆن له عێراق که به مەبەستی بەشداری له ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی فەرمیی کۆنسولخانەی وڵاتەکەی له هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێری کردبوو، ڕێککەوتنامەیەکی لەگەڵ ڕێکخراوی پووچەڵ کردنەوەی مین له هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.
به پێی ئەم گرێبەسته ژاپۆن یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدات له پووچەڵ کردنەوەی ناوچەیەک به ڕوبەری 242 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە.
وڵاتی ژاپۆن به سەرمایەنانەوەیەکی یەک ملیۆن دۆلاری لەم گرێبەستەدا، ئامادەیه کەرەستە و ڕاژەکاریی پێویست بۆ پووچەڵ کردنەوەی مین دابین بکات بۆ هەرێمی کوردستان.