هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروا گیرۆدەی کێشە و گێچەڵی نێوخوئی
فراکسیۆنی " گوڕان " لە پەرلەمانی خۆجیی هەرێمی کوردستانی عێڕاق لە درێژەی قەیرانەکانی سیاسی ، ئابووری و ماڵیی ئەم ناوچەیە هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری براسا " ئەمین بەکر" ئەنجامی فراکسیۆنی گوڕان لە پەرلەمانی خۆجیی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: بەپێچەوانەی ئیدعاو بانگەشەی هێندێک لە کەسایەتیەکانی سیاسی کورد ، هەتا ئێستاکە هیچ گەڵاڵەیەک لە هەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوە چوونی گشت پرسی دیاری کردنی چارەنووسیی ناوچە بەرکێشەکان پێشنێار نەدراوە. " بە کر " بەئاماژە دان بە پێشوازی حێزبی گوڕان لە بەڕێوە بردنی وتووێژەکانی کورد - کورد بۆچارەسەر کرانی کێشەکانی هەرێمی کوردستان ،خوازیاری هاوکاری هەموو پارتە کان بۆ چارەسەرکرانی کێشەکان بوو. " ماجید شەنگالی" نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی نوێنەرانی عێراق یش لەسەر دەسپێکرانی وتووێژەکانی کورد - کورد بۆ چارەسەر کرانی ناکۆکیەکانی بەردەم لە نێوان پارت وحێزبەکانی هەرێمی کوردستان جەختی کرد. پێشتریش " قوباد تالەبانی" لە بەرپرسانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق وجێگری سەرۆکی ئیدارەی خۆجیی ئەم ناوچەیە ، ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکانی سیاسی بە مەترسیدار زانی وتاقمە سیاسیەکانی بە هەوڵ بۆ چارەسەر کرانی ناکۆکیەکانی ناوخۆیی وسامان دانی دۆخی ناوچە ی کوردستان بانگهێشت. ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی یاسای سەرۆکایەتی لەسەر ئەم ناوچەیە بووە بە هۆی بەدی هاتنی قەیرانی سیاسی.