پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر بنکەومەتەرێزی پەکەکە لە باکووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i276025-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییەکانی_تورکیا_بۆسەر_بنکەومەتەرێزی_پەکەکە_لە_باکووری_ئێراق
کاربەدەستێکی خۆجێیی لە شاری هەولێری ئێراق، وتی : فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو بنکەی چەکدارانی پەکەکەیان لە ناوچەکانی سنووریی هەرێمی کوردستان لە باکووری ئێراق بوردومان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2017 10:27 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر بنکەومەتەرێزی پەکەکە لە باکووری ئێراق

کاربەدەستێکی خۆجێیی لە شاری هەولێری ئێراق، وتی : فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو بنکەی چەکدارانی پەکەکەیان لە ناوچەکانی سنووریی هەرێمی کوردستان لە باکووری ئێراق بوردومان کرد .

کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری بەشی ناوەندیی سەید کان  ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سومەریە نیوزی ئێراق، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتیشی :  فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەم بوردومانە ناوچەی خواکورک سەر بە شاری سوران لە پارێزگەی هەولێر لە ناوچەی ناسراو بە سێ گۆشەی سەرسنووریی ئێراق، تورکیا و ئێرانیان داوەتە بەر پەلامار.

کەریم خان  وتی :  ئەم پەلامارە لە نێوان خەڵکی سیڤیل دا کوژراو برینداری لێ نەکەوتوەتەوە بەڵام بووەتە هۆی ترس و تۆقانی خەڵکی خۆجێیی  .