زاڵ بوونی تورکیا بە سەر ڕەوتی هەناردە کرانی نەوتی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i276367-زاڵ_بوونی_تورکیا_بە_سەر_ڕەوتی_هەناردە_کرانی_نەوتی_کوردستانی_عێراق
نوێنەرێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی تاوانبار کرد بە فرۆشتنی نەوت بە نرخێکی کەمتر لەوەی کە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە بۆی دیاری کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2017 08:01 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی تورکیا بە سەر ڕەوتی هەناردە کرانی نەوتی کوردستانی عێراق

نوێنەرێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی تاوانبار کرد بە فرۆشتنی نەوت بە نرخێکی کەمتر لەوەی کە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە بۆی دیاری کراوە.

هۆشیارعەبدوڵڵا نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی عێراقیی سومریە وتی:تورکیا زاڵە بە سەر ڕەوتی هەناردە کرانی نەوتی کوردستانی عێراق دا.

هۆشیارعەبدوڵڵا وێڕای داخوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چاودێری کردن بەسەر شێوازی فرۆشرانی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە وتیشی: عەبادی ئامادەی قسەکردن لە بارەی پرسی ناردەی نەوتی هەرێم نییەو ڕەخنەکانیشی بەس شێوازی میدیایی هەیە.

ڕۆژی دووهەمی دیسامبەری 2014 نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند: لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق دا لە سەر پرسی نەوت و موچەکانی هەرێم ڕێککەوتوون و بە گوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەرێمی کوردستان ئەرکمەند کراوە بەوەی کە لە ڕۆژێکدا 550 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەناردە کردن هەڵێنجێنێ. سێسەد هەزار بەرمیل لەم ڕادەیە لە پارێزگای کەرکوک و دووسەدوپەنجاشی لە سێ پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەولێرەوە دابین دەکرێ و ئەم ڕادە نەوتەش لە ڕێگای کۆمپانیای نیشتیمانیی ناردەی نەوتی عێڕاق واتە(سۆمۆ)وە بۆ فرۆشتن دەگوازرێتەوە.

بە گوێرەی ڕێککەوتنەکەی بەغداو هەولێر، لە بەرامبەر هەڵێنجاندن و ئامادە کردنی ئەم 550 هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکداو فرۆشرانی لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە، بەغدا بەڵێنی داوە سەدی حەڤدەی داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق بداتە هەرێمی کوردستان.