چوونەسەری ڕادەی بێکاری و ژماری بەندکراوان لەهەرێمی کوردستانی ئێراق
کانونی دوھەم 21, 2017 13:17 Asia/Tehran
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕاگەیاندنی چوونەسەری سەتا١٤ی ڕادەی بێکاری لەو ناوچەیە، وتی کە ژماری بەندکراوانیش لە هەرێم لەماوەی ساڵی٢٠١٦دا زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، محەمەد هاودیانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ئامارە ڕاگەیێندراوەکان، ڕادەی بێکاری لە هەرێم لەساڵی٢٠١٦ی زایینی لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵێک پێشتری(٢٠١٥)، سەتا ١٤ زیادی کردووە.
ناوبراو وتی: لەساڵی٢٠١٦دا سێ هەزار و ٧٩٧ کەس لە هەرێم، خراونەتە گرتووخانە کە لەو ژمارەیە، سێ هەزار و ٥٨٩ کەسیان پیاو و ٢٠٨ کەسیان ئافرەت بوون و ئەو ڕادەیە لەچاو ساڵی ڕابردووی، ٥٣٩کەس زیادی کردووە.