بارزانی له داڤۆسهوه: رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ هەرێمی کوردستان گرینگە
کانونی دوھەم 21, 2017 14:26 Asia/Tehran
مەسعوود بارزانی له پهراوێزی کۆڕبهندی ئابوورى جیهان له داڤۆس لەسەر ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پرس و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان جەختی کرد.
به پێی ههواڵی کوردپرێس به گێڕانهوه له ماڵپهڕی باسنیوز، سهرۆکى ههرێمى کوردستان، هاوکات لەگەڵ لێدوانی بەرپرسانی دیکەی پارتی دیموکرات، لەوانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی، ڕێککەوتنی لایەنەکەی لەگەڵ یەکێتی هاوپێوەند بە پرسەکانی هەرێمی بە گرینگ زانی.
پیشتریش سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژە بە گەڕی نوێی دانوستانی پارتی لەگەڵ دیکەی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری قەیرانەکان و گەیشتن بە کۆدەنگییەک هاوپێوەند بەم بابەتەوە، ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی بە گرینگترین بابەت ناوبردووە.
سهبارهت به شهڕی دژی داعش و ئۆپهراسیۆنی کۆنتڕڵکردنهوهی مووسڵ، بارزانى رایگهیاند :" تێکشکانی داعش لە مووسڵ مانای لەناوچوونی یەکجارەکی داعش نییە و شهڕ له دژی ئهو رێکخراوه، درێژخایەن دەبێت".