ئامادەیی گۆڕان بۆ چاوپۆشی لە دەسنیشان کرانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i276617-ئامادەیی_گۆڕان_بۆ_چاوپۆشی_لە_دەسنیشان_کرانی_سەرۆکایەتی_پەرلەمانی_کوردستانی_ئێراق
نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق جەختی کرد لەسەر ئامادەیی ئەو بزووتنەوە بۆ چاوپۆشی لە دەسنیشان کرانی سەرۆکی پەرلەمانی خۆجێی ناوچەی کوردستانی ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2017 07:00 Asia/Tehran
  • ئامادەیی گۆڕان بۆ چاوپۆشی لە دەسنیشان کرانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق

نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق جەختی کرد لەسەر ئامادەیی ئەو بزووتنەوە بۆ چاوپۆشی لە دەسنیشان کرانی سەرۆکی پەرلەمانی خۆجێی ناوچەی کوردستانی ئەو وڵاتە.

سروە عەبدولواحید نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق رۆژی یەکشەممە لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەرییIBN ؛ وتی کە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق، کێشەی سەرەکی ئەو ناوچەیەو گۆڕان لەبارەی چاوپۆشی کردن لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم و سپاردنی بە پارت ولایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئامادەیە.

سروە عەبدولواحید هەروەها بەئاماژە بە هەوڵی بزووتنەوەی گۆڕان لەڕێی یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمەوە بۆ ئەنجامدانی هەندێ چاکسازی لەو ناوچەیە، وتی: لەبەر کێشەو گرفتەکانی ئێستا، پێبەندبوون بەیاساو ڕێساکانی ئەو ناوچەیەو ڕێزدانان بۆ ویست و داوای خەڵک پێویستە.

ڕێزان شێخ دلێر نوێنەی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێراقیش بەئاماژە بەوەی کە جێنشینی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاش کاراکرانەوەی پەرلەمان دیاری دەکرێ، وتی: دانیشتنی پارت ولایەنەکانی کورد بۆ چارەسەریی ئەو ناوچەیە هەروا بەردەوامە.

چالاکیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پاش ئەوەی قەیرانی سیاسی لەو ناوچەیە گەیشتە بنبەست، ڕاگیراو دەکرێ بگوترێ بەکردەوە داخراوە.

ناوچەی کوردستانی ئێراق لە ئاگۆستی٢٠١٥وە بەرەوڕووی ئاڵۆزیی سیاسی و پاشان، بشێوی ئابوورییە.

هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی سەردەمی سەرۆکایەتی یاسایی مەسعود بارزانی بەسەر ناوچەی کوردستانی ئێراق لە١٩ی ئاگۆستی٢٠١٥، جار ناجارێک ناڕەزایەتی بەرامبەر بشێوی و ئاڵۆزیی سیاسی و ئابووری لەو ناوچەیە بەرچاو دەکەوێ.