چارەسەریی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی هەناردەی نەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i276621-چارەسەریی_کێشەی_موچەی_فەرمانبەرانی_هەرێم_لە_رێگەی_هەناردەی_نەوتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیەتی نیشتمانیی لە پەرلەمانی عێراق گوتی : حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی خۆی ڕادەستی بەغدا ناکات چونکە دەیهەوێ کێشەی موچەی فەرمانبەرانی لە رێگەی هەناردە کردنی نەوت چارەسەر بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2017 07:24 Asia/Tehran
  • چارەسەریی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی هەناردەی نەوتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیەتی نیشتمانیی لە پەرلەمانی عێراق گوتی : حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی خۆی ڕادەستی بەغدا ناکات چونکە دەیهەوێ کێشەی موچەی فەرمانبەرانی لە رێگەی هەناردە کردنی نەوت چارەسەر بکات .

بەپێی راپۆری کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە ناوەندی نیشتمانیی هەواڵی عێراق ( ئێن ئێن سی ) ، ئاڵا تاڵەبانی لە پرێس کۆنفڕانسێک دا وتیشی : حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی دابین کردنی موچەی فەرمانبەرانی و پێدانی موچە لە رێگەی هەناردەی نەوت بێ مۆڵەتی حکومەتی فێدڕاڵ هەوڵ ئەدات لەبەرئەوە داهاتی نەوتی هەرێم  رادەستی بەغدا ناکات .

تاڵەبانی بە ئاماژە بەوەی کە لە قانونی واژۆکراوی بودجەی گشتیی ساڵی 2017ی عێراق بەربەشی سەدی حەڤدەی هەرێمی کوردستان لەم بودجەیەش واژۆ کراوە ، لەبەر ئەوە هەولێر دەبێ بۆ جێبەجێ کردنی ئەم قانونە شاندێک بنێرێتە بەغدا ، وتی : هەولێر بەم حاڵەوە خوازیاری بەربەش  لە قەرزە نێودەوڵەتیەکانە کە دراوە   بە بەغدا .