یەکگرتوو: لێدوانەکانی بارزانی ریسه‌که‌ی‌ لێ کردین به‌خوری‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i276907-یەکگرتوو_لێدوانەکانی_بارزانی_ریسه_که_ی_لێ_کردین_به_خوری
ئه‌ندامێکی‌ سه‌رکردایه‌تیی‌ یه‌کگرتووی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات لێدوانه‌کانی‌ بارزانی‌ سه‌باره‌ت به‌کۆتایهاتنی‌ کۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌‌ و ده‌نگۆی‌ رێککه‌وتنی‌ نێوان یه‌کێتی ‌‌و پارتی‌ جێی‌ نیگه‌رانین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2017 09:48 Asia/Tehran
  • یەکگرتوو: لێدوانەکانی بارزانی  ریسه‌که‌ی‌ لێ کردین به‌خوری‌

ئه‌ندامێکی‌ سه‌رکردایه‌تیی‌ یه‌کگرتووی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات لێدوانه‌کانی‌ بارزانی‌ سه‌باره‌ت به‌کۆتایهاتنی‌ کۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌‌ و ده‌نگۆی‌ رێککه‌وتنی‌ نێوان یه‌کێتی ‌‌و پارتی‌ جێی‌ نیگه‌رانین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ لڤین‌پرێس، ئه‌بووبه‌کر هه‌ڵه‌دنی‌، ئه‌ندامی‌ سه‌رکردایه‌تیی‌ یه‌کگرتوی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان به‌ هەفتەنامەی ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاندوە ؛ په‌راوێزخستنی‌ هه‌ر هێزێکی‌ سیاسی‌ سه‌ره‌کی‌، کێشه‌کانی‌ ئێستای‌ کوردستان وه‌ک خۆی‌ ده‌هێڵێته‌وه‌".

ناوبراو باسی لەوەشکردوو؛ ده‌بوایه‌ بارزانی‌ ئه‌و لێدوانه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌کۆتایهاتنی‌ کۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی ‌‌و رێککه‌وتنی‌ پارتی‌‌ و یه‌کێتی‌ نه‌دایه‌، چوونکه‌ وه‌فدی‌ پارتی‌ سه‌ردانی‌ هه‌موو حزبه‌کانی‌ کرد ‌و بڕیاربوو گه‌ڕی‌ دووهەمی‌ سه‌ردانه‌کان ده‌ستپێبکاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م لێدوانانه‌ هه‌موو ریسه‌که‌ی‌ کرده‌وه‌ به‌خوری‌".

وتیشی‌: رێککه‌وتنی‌ یه‌کێتی ‌‌و پارتی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ کوردستانه‌ بۆ ئه‌زمونێکی‌ شکستخواردووی‌ فیفتی‌ به‌فیفتی‌ که‌ له‌ڕابردوودا تاقیکراوه‌ته‌وه‌‌و هه‌قه‌ ئه‌زموونه‌ شکستخوارد‌ووه‌کان جارێکی‌تر دووباره‌ نه‌که‌ینه‌وه‌.