داعش بە دزە وکنەی بۆ باشووری خانەقین ٢١ سەربازیی ئێراقی ڕفاند
بە رپرسی لقی پارتی دێمۆکرات لە خانەقین دا ڕایگەیاند کە ٣٠ ئەندامیی داعش ،بە دزەکردنە نێو باشووری ئەم شارە لە پارێزگای دیالەی ئێراق و پەلامار بۆ سەر بەشگەیەکی نەوتیی ٥ کارمەندی ئەم بەشگەیەیان ڕفاند و ژمارێک لە سەرچاوەکانیی خۆجێیش باس لە ڕفاندنی ٢١ سەربازی ئێراقی لە درێژەی ئەو پەلامارە دەکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس ، شیخ جەعفەر مەستەفا لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەری فەرمی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ٣٠ ئەندامی داعش ڕۆژی چوار شەممە ٦ ڕێبەرندان ٢٥ ژەنیڤەری دزەیان کردە ناوچەی نەوتخانە لە ٤٠ کیلومەتری خانقین و هەڵیان کوتایە سەر بەشگەی نەوتی حەموورابی . بەر پرسی لقی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە خانەقین وتیشی کە دوا بە دوای ئەم پەلامارە ، تیکەەڵچوون لە نێوان ئەندامانی داعش و هێزی حەشدی شەعبی لە ناوچە دا ڕووی داوە . هەروەها کەناڵی تەلەڤەزیۆنی کوردستان ٢٤ لەم بارەوە ڕاپۆرتی دا کە ئەندامانی داعش لەم پەلامارە ٥ کەس لە کارمەندانی بەشگەی حەمورابی و ٢١ سەربازی ئێراقییان ڕفاندووە . هەر لەم حالە دا مەحموود سەنگاوی فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەم ناوچەیە دا ڕایگەیاند کە داعش چالاکییەکانی ترۆریستی خۆی لە باشووری خانەقین زۆرتر کردۆتەوە .