ئامادەیی کوردستانی ئێراق بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە بودجەی هەرێم
هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بۆ دانوستان سەبارەت بە ڕادەی بودجەی ئەم هەرێمە شاندێک بەڕێ دەکات بۆ بەغدای پێتەختی ئێراق.
هەواڵدەریی بوراسا هەواڵدەریی بوراسا ئەمڕۆ هەینی بە گێڕانەوە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئامادەیی بەڕێ کرانی شاندێک بۆ بەغداین بە مەبەستی دانوستان سەبارەت بە بودجەی هەرێمی کوردستان.
دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق ساڵانەی ١٧%ی بودجەی گشتیی وڵات تەرخان دەدات بە هەرێمی کوردستان.
تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بوارگەی سەرسنووریی حاجی عۆمەران وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدا و ئەوەی لە دەستی بێ دەیکات کێشەکانی ئەم ناوچەیە چارەسەر بکات و هەر لەم ساڵەدا چەن پرۆژەیەکی ئاوەدان کردنەوە و خزمەتگوزاری و ڕاژەکاریی جێبەجێ دەکرێ.
ناوچەی کوردستانی ئێراق تووشی قەیرانی دراویی نالەبارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٦ـەوە تا ئێستا موچەی فەرمانبەرانی خۆی نەداوە.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بڕوایان وایە قەیرانی دارایی نالەباری هەرێم سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ "دابەزینی نرخی نەوت"، "چارەسەر نەکرانی کێشە و ناکۆکیی نەوتی و دراویی ئەم ناوچەیە لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا"، خەرجی قورسی شەڕی دژ بە داعش و میواندارێتی پتر لە یەک ملوێن و ٥٠٠ هەزار ئاوارە و پەنابەرە.