حیزبی شیوعی: ئەنجومەنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت
کانونی دوھەم 27, 2017 16:08 Asia/Tehran
حیزبی شیوعی کوردستان پرۆژەیەکی چارەسەری نوێ رایدەگەیەنێتو تیایدا چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوەی شارپرێس، حیزبی شیوعی کوردستان لە پرۆژەکەیدا چەند رێگایەکی بۆ دەربازبوون لەقەیرانەکانی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە.
شیوعی داوای پێکهێنانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ماوەیەکی کاتی کە بەپێی پرۆژەکە ئەو ماوەیە لە ساڵێک زیاتر نەبێتو هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی هەرێم و کەسی یەکەمی حزبەکانی نێو پەرلەمان نوێنەرانی پێکهاتەکانی تورکمان و کلدان ئاشور سریان بەشدار بن لەو ئەنجومەندا.
هەروەها ئەوەش لە پرۆژەکەدا هاتووە کە ئەو ئەنجومەنە لە پەرلەمانی کوردستان پەسند بکرێتو دەسەڵاتەکانیشی دیاری بکرێت تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو.