کونسوڵخانەی ئەمریکا ڤیزا نادات بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i277395-کونسوڵخانەی_ئەمریکا_ڤیزا_نادات_بە_هاوڵاتیانی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە دەکاتەوە کە تا 27ی نیسان ڤیزا نادەن بە هاوڵاتیانی هەرێم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2017 04:08 Asia/Tehran
  • کونسوڵخانەی ئەمریکا ڤیزا نادات بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی عێراق

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە دەکاتەوە کە تا 27ی نیسان ڤیزا نادەن بە هاوڵاتیانی هەرێم.

لە ئاگادارییەکی بە پەلە بۆ هەڵگرانی ڤیزەی ئەمەریکا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هاتووە، لەسەر بنەمای ئەو بڕیارەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە لە ٢٧ ی کانوونی دووەم واژوو کرا، چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانی عێراق و ئێران و لیبیا و سۆماڵ و سوودان و سووریا و یەمەن بۆ ناو ئەمەریکا تا ٢٧ی نیسان/ئەپرێلی ٢٠١٧ هەڵپەسێردراوە.

 

لەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە ئەگەر تۆ هاووڵاتی یەکێک لەم وڵاتانەی یان خاوەنی دوو ڕەگەزنامەیت و یەکێکیان هی یەکێک لەم وڵاتانەیە و هەڵگری ڤیزەی ئەمەریکایت، ئەوا لەم کاتەدا وادەی گەشتکردن بۆ ئەمەریکا ڕێک مەخە.

 

هەروەها ڕوونیشکراوەتەوە "تکایە ئاگەداربە کەوا ئەم هەڵپەساردنە هەندێک گەشتی تایبەت بە مەبەستی فەرمی حکوومی ناگرێتەوە."

قانونی نوێی قەدەخەبوونی گەشتی شارومەندانی حەوت وڵاتی ئیسلامیی بۆ ئەمریکا کە لە لایەن دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی نوێی ئەمریکاوە دەرچووە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی ناوچەیی و جیهانیی لێکەوتووەوە .